هێزەکانی سوپای پاسداران ناوچە کوێستانییەکانی پیرانشاریان تۆپباران کرد.
بەپێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان، هێزەکانی سوپای پاسداران ئەمڕؤ یەکشەممە " ١ی ژوئیەی ٢٠١٨ " چەندین جار کوێستانە سنوورییەکانی پیرانشار و هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کردووە.
بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵی هەواڵنێران لە پیرانشار ، ڕایانگەیاندوە : تۆپخانەکانی سوپا چەندین جار بەرزاییەکانی کوێستانی ”برایم شیلانە“ لەنێوان پیرانشار و حاجی ئومەرانیان تۆپباران کردووە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کوێستانە شوێنی هاتووچۆی کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە یە.
لەلایەکی دیکەوە سوپای پاسداران ئەمڕۆ هێزێکی زیاتری ڕەوانەی پیرانشار کردووە و شارەکەی بە تەواوەتی میلیتاریزە کردووە.
دوای تێکهەڵچوونی چەکدارانەی چەند ڕۆژ پێشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پیرانشار و شنۆ حکومەت هێزی زیاتری ڕەوانەی شارە سنوورییەکان بەتایبەت شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، سەقز، بانە و مەریوان کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە