بەپەلە ... تەرمی هەشت کارمەندی ئەمنی لە سنووری سەڵاحەدین دۆزرایەوە

بەپەلە ... تەرمی هەشت کارمەندی ئەمنی لە سنووری سەڵاحەدین دۆزرایەوە

ھێزە عێراقییەکان، تەرمی ھەشت کارمەندی ئەمنییان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین دۆزیەوە کە پێشتر لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێنرابوون.

 دووشەممەی ڕابردوو، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاندبوو کە ھەشت کارمەندی ئەمنی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین ڕفاندووە و ھەڕەشەی ئەوەشی کردبوو کە گوللەبارانیان دەکات، ئەگەر حکوومەتی عێراق لە میانی سێ ڕۆژدا، ئەو ئافرەتە داعشییە سوننە بەندکراوەکان ئازاد نەکات.

کەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە لە وەزارەتی بەرگری گواستووەتەوە کە داعش ئەو تاوانە قێزەوەنەی ئەنجامداوە و تەنانەت پابەندی مۆڵەتەکەش نەبوو.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەشداوە کە ھێزە ئەمنییەکان بە چڕی ھەوڵەکانیان بۆ گەڕان و دۆزینەوەی ئەو کارمەندە ئەمنییانە خستبووەگەڕ کە لە لایەن داعشەوە ڕفێنرابوون، بەڵام تەرمەکانیان دۆزیەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە