پەیامی کورد ... به چاودێری و ئامادەبوونى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠/٠٩/٢٠١٩ سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کردنەوەی پێشانگاکە ڕایگەیاند: "ئێمە لە بەرنامەی کاری حکوومەت گرینگی زۆرمان بە ئابووری داوە و ئەم پێشانگایانە دەبنە دەسپێکێکی باش بۆ خاوەن کار و کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی تەنها پشت بە یەک کەرتی ئابووری نەبەستێت و سەرچاوەکان هەمەچشن بن".
راشیگەیاند: "لە هاوکاری کردنی خاوەن کار و وەبەرهێنان درێغی ناکەین و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین. هیوادارم ئەم پێشانگایە ببێتە هۆی نزیکبوونەوی بازاڕی کوردستان لە بازاڕی جیهان"
بۆ ئەمساڵ 300 كۆمپانیا لە 22 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریی لە پێشانگاكەدا دەكەن و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە