بڕینی کارەبای زێدەڕۆ هەموو کوردستان دەگرێتەوە بە بێ جیاوازی

بڕینی کارەبای زێدەڕۆ هەموو کوردستان دەگرێتەوە بە بێ جیاوازی

پەیامی کورد    ...   وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵمەتی بڕینی کارەبا سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە و چاوپۆشی لە هیچ جێگایەک ناکرێت.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : "لە سلێمانییەوە هەڵمەتەکە دەستی پێ کردووە، بەڵام بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆرەوە هەندێک بەخاوی بەڕێوە دەچیت، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێرش دەستی پێ کردووە و، سبەینێش بە شێوەیەکی فەرمی لە دهۆک دەست پێ دەکات."

وەزیری کارەبا گوتیشی: "هەڵمەتی بڕینی کارەبا هەموو شوێنێکی کوردستان دەگرێتەوە، هەڵمەتەکەش ئەنجامی هەبووە و کارەبای زێدەڕۆ هەبووە."

سەبارەت بە زیادکردنی کارەبا، وەزیری کارەبا گوتی: "دەتوانین بڵێین بە شێوەیەک کارەبا لە مانگەکانی پێشووتر باشترە، بەڵام بەهۆی بارینی بەفر و هاتنی سەرماوە خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە