بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

پەیامی کورد... بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەنگەر خزری و خەڵکی شاری سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی جولایی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سەنگەر خزری، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شارۆچکەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، سەنگەر خزری دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای داداوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.


 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە