پەیامی کورد ... بەندکراویکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا
ئه‌مڕۆ به‌ندكراوێكى سیاسى كورد له شارى ئورمیهى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا.
رێکخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند،"ئه‌مڕۆ یەکشەممە، عادڵ موکەڕەم، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە لە به‌رده‌م دادوەری چاو‌دێر و جێگری بەرپرسی بەندیخانەی ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە."
راشیگه‌یاند، بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیە، عادل موکەڕەم قاچى ڕاستی بە ڕێژەیەکی زۆر سووتاوە. ئه‌وه‌ش دواى ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانەكه بەڵێنەکانی خۆیان دوای مانگرتنه‌كه‌ى هه‌فته‌ى پێشووى جێبهجێنهكردبوو، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
ئەو سەرچاوەیە ووتیشی کە عادل موکەڕەم بەبێ ئەوەی چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت بە فەرمانی بەرپرسانی بەندیخانە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.
عادڵ موکەڕەم ڕۆژی یەکشەممە ٤ى تشرینى یه‌كه‌مى ٢٠٢٠ بە هۆكارى ناڕەزایەتی دەربڕین بە ١٠ مانگ ڕاگیرانی لە بەندیخانە بە بێ ئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە، لێوەکانی دوورییهوە و مانی لە خواردن گرتبوو کە دوای سێ ڕۆژ و بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەكانی، مانگرتنەکەی خۆی شکاندبو.
عادل موکەڕەم تەمەنى ٣٠ ساڵه و خەڵکی ئورمیەیه، مانگى كانونى یه‌كه‌مى ٢٠١٩ لە سنووری شاری خۆی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەریی دەزگای هەواڵگری و زانیاری شاری خۆی لەژێر لێپرسینەوە بوە و دواتر بۆ بەندیخانەی خۆی و دواجار بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.
دانیشتنی دادگای عادل موکەڕەم مانگێک پێش ئێستا لە لقی دوەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلو بەڕێوەچوو و تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی و چوونە دەرەوەی نایاسایی لە ووڵات" خراوەتە پاڵ ناوبراو.
عادل موکەڕەم پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوە و سەرەتای هاوینی ٢٠١٩ چوەتە ووڵاتی تورکیا و داوای پەنابەری کردوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە