هێزەکانی پاراستنی گەل باڵی سه‌ربازی په‌که‌که ڕایانگه‌یاند که له ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنی چه‌کداره‌کانیان له سیده‌كان و جۆله‌مێرگ ، ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
به پێی ڕاپۆرتێک ، ئێوارەی دوێنێ، سێ‌شەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەبارەی دوایین چالاکیی هێزه‌کانیانه‌وه ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند: "هێزەکانمان ڕۆژی ٢٨ی ئایار، له دژی سه‌ربازگه‌ی تسێ-ی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ چالاكییان ئه‌نجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و حه‌شارگه‌كانی سه‌ربازگه‌كه دا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٤ سه‌ربازی تورکیا كوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەداوە "ڕۆژی ٢٨ی ئایار، چه‌کداره‌کانمان هێرشیانكردووەته سه‌ر سوپای تورک لەسه‌ر گردی كۆرینه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌كه‌وتووه".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە که هه‌مان ڕۆژ له دژی سه‌ربازانی تورک، كه له‌سه‌ر گردی ئه‌ڤدلكۆفیی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری سیده‌كان جێگیربوون، چالاكی ئه‌نجامدراوه، لەو چالاكییه‌دا ٥ سه‌رباز كوژران، سوپای تورکیا له دوای چالاكییه‌كه به تۆپ و هاوه‌ن تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری گردەکەیان كردووه.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، هاتووە "ڕۆژی ٢٦ی ئایار، هێزەکانمان له دژی ئەو سەربازانەی سوپای توركیا كه هه‌وڵیان ده‌دا له‌سه‌ر ڕێگا‌ی تاتوان و خیزان خاڵی پشكنین دابنێت، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا، ده‌ستڕێژیی گوللـه له هێزەکانی تورکیا كرا، ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌و چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون .
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا باس لەوەشکراوە :ڕۆژی ٢٥ی ئایار، له دۆڵی كۆنترانس-ی جۆله‌مێرگ به پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا ئه‌نجامدرا و له كاتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌کانمان هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی نهێنی، و ٦ سه‌رباز كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە