پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵێکی وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەێندرا : تاکوو ئێستا ١٣ھەزار و ٥٠٠ چەك لەناو براون
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كاروانی سێیەمی ئەو چەكانە لەناو بران، كە بێ مووڵەت بوون و دەستیان بەسەردا گیرابوو، بەمەش تاکوو ئێستا ١٣ھەزار و ٥٠٠ چەك لەناو براون.
د. سامی جەلال، ڕایگەیاند : ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی چەكە بێ مووڵەتەكان بەردەوامە و ئەمڕۆ كاروانی سێیەمی ئەو چەكانە لەناو بران، كە بێمۆڵەتن و دەستیان بەسەردا گیراوە و ژمارەیان ٣ھەزار و ٥٠٠ چەك بوو، كە لە ماوەی ڕابردووشدا بە دوو كاروان ١٠ هەزاری دیكە لەناو بران.
جەلال هەروەها ووتیشی ، ئەو چەكانەی لەناو دەبرێن، ئەوانەن كە پۆلین كراون و بە كەڵك نایەن، بۆیە لەناو دەبرێن و ئەوانەی دیكەش بەسەر ھێزەكانی ناوخۆدا دابەش دەكرێن.
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەش كرد، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكە بێ مووڵەتەكان بەردەوام دەبێت و شەش مانگ مووڵەت دراوەتە خەڵك تا ئەوانەی چەكیان ھەیە تۆماری بكەن، ئەگەرنا دواتر ئەوانەش دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە