پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕادەگەێنێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەی هەینیش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەجۆرێک لەناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەهەندێک ناوچەش نیمچەهەور دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرمی ٢١ پلە و نزمترین پلەی گەرمیش ٥ پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەوەش هاتووە، سبەی هەینی ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە