بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور بەوهۆیەشەوە باران و بەفر دەبارێت.
لە ڕاگەێندراوەکدا هاتووە، ئەو شەپۆلە کاریگەرییەکەی تا ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت، و هەندێکجار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت ، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات هەروەها پێشبینیش دەکرێت بڕێکی زۆر باران ببارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە