پەیامی کورد ... دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەم ڤایرۆسە گەیشتوەتە ژمارەیەك ووڵاتیش، لەو چوارچێوەیەدا هەرێمی كوردستان كە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئەو ووڵاتە هەیە لە قۆناغی ئامادەكاری و چاودێریدایە.
د.خاڵس قادر بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندرووستی هەرێم لەبارەی ئامادەكارییەكانەوە ڕایدەگەێنێت : "ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە شارێكی چین بڵاوبوەتەوە و بەهۆی گەشت و سەردانەوە چەند حاڵەتێكیش لە ژمارەیەك ووڵاتی دیكە تۆماركراون، بۆیە ئێمە لە هەرێم چاودێری دەكەین و چاوەڕێی راسپاردەی رێكخراوی تەندرووستی جیهان-ین و راسپاردەی ئەوان ئەوەیە، كە ئامادەكاری لە ناوخۆ بكرێت و شوێن ئامادەبكرێت واتە هەمان ئامادەكاریەكان بۆ ڤایرۆسی H1N1 بكرێت، كە ئێمە كردومانە و ئێستا لە قۆناغی ئامادەكاری و چاودێریداین".
سەبارەت بە قەدەغەی گەشتكردنیش لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی، بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ووتی "رێكخراوی تەندرووستی جیهانی گەشتكردنی بۆ چین سنووردار نەكردوە و ڤایرۆسەكەش ١٠٠% لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە ئەوەی هەیە زیاتر لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە