باکووری کوردستان؛ بوومەلەرزەیەک پارێزگای مەلەتی هەژاند

باکووری کوردستان؛ بوومەلەرزەیەک پارێزگای مەلەتی هەژاند

پەیامی کورد... باکووری کوردستان؛ بوومەلەرزەیەک پارێزگای مەلەتی هەژاند

لە ناوچەی پەتەرگەی سەر بە پارێزگای مەلەتیی باكووری كوردستان، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر روویدا.

بەگوێرەی دەزگای ئافاد بوومەلەرزەكە لە ناوچەی پەتەرگە و دەوروبەری لە پارێزگای مەلەتی هەستی پێكراوە.

ئافاد هەروەها بڵاویكردەوە، گوڕی بوومەلەرزەكە بە 4.4 پلەی رێختەر تۆماركراوە.

قووڵایی بوومەلەرزەكە 9.6 كیلۆمەتر بووە و هیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە. تاوەكو ئێستا هیچ روونكردنەوەیەك لەبارەی زیانی ماڵی بڵاونەكراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە