باکووری کوردستان/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

باکووری کوردستان/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا


پەیامی کورد... باکووری کوردستان/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

لە پارێزگای سیواسی باکووری کوردستان مینی پاسێک و بارهەڵگرێک بەیەکیاندا دا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی باکووری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای سیواس-مالاتیا لە باکووری کوردستان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوو.

دوا بە دوای ڕووداوەکە تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە هەوڵی ڕزگارکردنی بریندارەکاندان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە