پەیامی کورد … بارەگای بارزانی: ئەمساڵ مەراسیمی سەردانی مەزاری نەمران بەڕێوە ناچێت
باره‌گاى بارزانى له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌مساڵ مه‌راسیمى یادكردنه‌وه و سه‌ردانى هاووڵاتییان بۆ مه‌زارى نه‌مران به‌ڕێوه ناچن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٧ی شووباتی ٢٠٢١، باره‌گاى بارزانى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادەكانی مانگی ئادار، ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست و هەموو چین و توێژەكان دەكەین، كە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنوێنییە تەندروستییەكان و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ئەمساڵ مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی هاووڵاتییان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوە ناچن".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ گشت لایەك دەخوازین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە