سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە " ٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨ " هێزە چەکدارەکانی بارەگای ماڵتەی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە “هادی سەلیمی” کوری ئەحمەد، تەمەن ٣٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ ڕاگەێندراوە.
هەتا کوو ئێستا ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە ڕوون نەبووەتەوە.
هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە " ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ " هێزەکانی بارەگای " بڕوێشکانی " شاری بانە، تەقەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی " مێهدی ئەمینی " بە سەختی بریندار بووە و پاسدارێکی هێزە ئەمنییەکانیش هەر بە تەقەی هەڵەی خۆیان کوژرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە