پەیامی کورد ... قایمقامیەتی خانەقین ڕایدەگەینێت، سزایەكی دارایی بە بڕی 500 هەزار دینار دەسەپێنێت بەسەر ئەو دووكاندارانەی لە بازاڕەكاندا زبڵ و خاشاک فڕێدەدەن.
یوسف ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خانەقین، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، قایمقامیەت بڕیاریداوە، بڕی 500 هەزار دینار وەك غەرامە بەسەر ئەو خاوەن دوكانانەدا بسەپێنێت كە زبڵ و خاشاک لەبەردەم دوكانەكانیاندا فڕێدەدەن لە بازاڕەكان".
ڕوونیشیكردەوە، "ئەوە یەكەم بڕیاری لەو جۆرەیە لە خانەقین، ئەوەش بۆ هێنانەدی دوو ئامانجە، یەكەم پاراستنی ژینگە و دووەم هاندانی خاوەن دوكانەكان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی شارەوانی لە بارەی فڕێدانی پیسییەكان لە شوێنی دیاریكراوی خۆیان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە