پەیامی کورد … بڕیارە ١٨٠ هەزار ڤاکسینی دیگە بگاتە هەرێمی کوردستان
دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد: بڕیارە هەفتەی داهاتو وەجبەی دوەمی ڤاكسین ، كە زیاتر لە ١٨٠ هەزار ڤاكسینە بگاتە هەرێمی كوردستان.
سامان بەرزنجی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوە: دوای ئەوەی وەجبەی یەكەمی ڤاكسین گەیشتە هەرێمی كوردستان و دەست بە دابەشكردنی كرا و بەكار هێنرا، بڕیارە هەفتەی داهاتو حكومەتی عێراق پشكی هەرێم لە وەجبەی دوەمی ڤاكسین رەوانە بكات.
رونیشیكردوەتەوە: بڕی ڤاكسینەكە لە ١٨٠ هەزار زیاترە، هەركاتێك گەیشت بەپێی رێنماییەكان دەست بە دابەشكردن و بەكارهێنانی دەكرێت.
لەماوەی رابر دودا یەكەم وەجبەی ڤاكسینی "سینۆفارم"ی چینی گەیشتە عێراق و پشكی هەرێمیش نێردراو و دەستبەدابەشكردنی كرا و سەرەتا بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكارهێنرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە