کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا

کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد... کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا

کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی عەلی دەویشانفەرد تەمەن ٤٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە ئەنجامی زەختی زۆرێک کە بە هۆی هەڵگرتنی کەل و پەلی قورس و هەروەها کەش و هەوای سارد و بارینی بەفر بۆ جەستەی هاتووە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.

عەلی دەرویشانفەرد خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی شاری جوانڕۆ گوازراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە