پەیامی کورد … کۆڵبەرێک لە ترسی هێزەکانی ئێران خۆی خستە ناو ڕووبار و خنکا
کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەریدا و بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی فرێداوەتە نێو ڕووبارێک و گیانی لەدەست داوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢١، کۆڵبەرێک بە ناوی " فەرزاد جەباری" تەمەن ٣٠ ساڵان لە کاتی کۆڵبەری خۆی خستووەتە ناو ڕووباری "بنار" و گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرزاد جەباری خەڵکی گوندی مەنسورئاوای سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە بووە و دوای ئەوەیکە کە کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی سپا بۆ ئەوەیکە دەستبەسەر نەکرێت خۆی فڕێ داوەتەوە نێو ڕووبارەکە و گیانی لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە