پەیامی کورد ... ڕێبەری ئایینی یارسانەکان پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە.
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی هەتاوی، سەید "نەسرەدین حەیدەری"، ڕێبەری ئایینی یارسانەکان، لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان کرد.
"حەیدەری" لەو پەیامەدا نووسیویەتی: "بە هاتنی ساڵی نوێ و جێژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ لە خۆشی و بەختەوەری بێت بۆ کۆمەڵگەی کاکەیی و هەموو مرۆڤایەتی".
هەروەها ڕێبەری ئایینی یارسانەکان لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ هەموو ئەو پزیشک و دکتورانە دادەنوێنم کە لە نەخۆشخانەکاندا بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا خزمەت دەکەن.
ناوبراو لە بەشێکی پەیامەکەیدا داوای کردووە لە مەزارگە، جەمخانە و شوێنە پیرۆزەکانی یارسان کە کۆڕ و کۆبوونەوە مەگرن هەتا تووشی نەخۆشی کۆرۆنا نەبن.
سەید "نەسرەدین حەیدەری" لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە پاراستنی تەندرووستی و ژیانی خەڵک لە سەرووی هەموو شتێکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە