کۆچبەرانی پێش ڕاپەرین قەرەبوو دەکڕینەوە

کۆچبەرانی پێش ڕاپەرین قەرەبوو دەکڕینەوە

پەیامی کورد    ...    بە پێی بڕیارێک، ئەو کۆچبەرانەی لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٠ تا ١٩٩١ کۆچیان کردووە، قەرەبوو دەکرێنەوە. بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دھۆکیش ئاشکرای کرد، ھەر کۆچبەرێک ئەو ساڵانە دوای ڕاپەڕین تا ئێستا گەڕابێتەوە بە پارچەیەک زەوی و چوار ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێتەوە.

ئەسکەندەر محەمەد، بەڕێوبەری کۆچ و کۆچبەرانی دھۆک، ڕایگەیاند: "بەپێی بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ھەر پەنابەرێک لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بەرەو دەرەوەی عێراق کۆچی کردبێت و تا ڕاپەڕین نەگەڕابێتەوە، قەرەبوو دەکرێتەوە، بڕیارەکە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و بە پارچەیەک زەوی و گوژمێک پارە قەرەبوو دەکرێنەوە."

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دھۆک گوتی: "بڕیارەکە جێبەجێ کراوە و تەنیا لە سنووری پارێزگای دھۆک دەیان کەس لەو بڕیارە سوودمەند بوونە و بە پێدانی زەوی و گوژمێک پارە قەرەبوو کراونەتەوە."

ئەسکەندەر محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو کۆچبەرانەی دوای ڕاپەڕین گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان پارچەیەک زەوی و بڕی چوار ملیۆن دیناری عێراقییان پێ دەدرێت، ئەگەر کۆچبەرەکە پێشتر فەرمانبەری حکوومەت بووبێت، ھەموو ساڵەکانی ئاوارەیی و کۆچبەریی بۆ بە خزمەت ھەژمار دەکرێت، ئەوەش ھاوکارییەکی باشی ئەو کەسانەیە و تا ئێستا سەدان کەس سوودمەند بوونە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە