پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری کرماشان بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “وەلی ڕوستەمی” خەڵکی گوندی “پوشت کوڕ”ی سەلاسی باوەجانی ڕاگەینداروە.
وەلی ڕوستەمی دەستی چەپی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە