پەیامی کورد ... بڕیارێکی گرینگ لە لایەن بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئاسایی بوونه‌وه‌ی كاره‌كان بڕیاریانداوه، سه‌ره‌گرتن به ئۆنلاین هه‌ڵبگرن و به‌بێ هیچ سه‌ره‌گرتنێك مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی هاتوچۆی هه‌ولێر، سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئاسایی بوونه‌وه‌ی كاره‌كان له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر و به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم یان له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، بۆ تۆماركردن یان تازه‌كردنه‌وه‌ی مووڵه‌ت یان ساڵانه‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان بڕیاریانداوه به هه‌ڵگرتنی سه‌ره‌وه‌رگرتن له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ئه‌مڕۆوه به‌بێ وه‌رگرتنی سه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی و له‌ماوه‌ی ده‌وامی فه‌رمیدا، هاووڵاتیان و شۆفێران ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تی و به‌شه‌كانی بكه‌ن هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان به‌بێ هیچ كیشه‌یه‌ك.
پێشتر به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی درووست نه‌بوونی لۆد وقه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌كنه‌كه‌وتن به‌ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ڤیرووسی كۆرۆنا بریاریاندا سیستمی سه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی په‌یڕه‌و بكه‌ن، هه‌ر شۆفێرێك بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی، پێویست بو به‌رله‌وه‌ی سه‌ردانی هاتووچۆ بكات ناوی خۆی تۆماربكات و له‌و رۆژه‌ی بۆی دیاریده‌كرێت سه‌ردانیان بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە