پەیامی کورد ... بڕیارێکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە دەردەکرێت
بەپێی رێككەوتنی نێوان دەستەی وەبەرھێنان و وەزارەتی شارەوانی، ھەموو ئەو شار و یەكە نیشتەجێ بوونانەی وەبەرھێنان خراونەتە سەر وەزارەتی شارەوانی، ووتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێ، بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیاندایە.
كوردۆ شابان، ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار، رایگەیاند : "بە رێككەوتنی نێوان دەستەی گشتی وەبەرھێنان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەو شارانەی نیشتەجێبوون كە لەلایەن وەبەرھێنانەوە دروست كراون، لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە گەڕاونەتەوە سەر وەزارەتی شارەوانی و ئیدی وەزارەتی شارەوانی ئەركی گەیاندنی خزمەتگوزاری لەو شارانە جێبەجێ دەكات".
شابان روونیشی كردەوە: "بڕیاری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان، لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیاندایە، چوونكە زیاتر چاودێرییان دەخرێتە سەر و لە ڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییشەوە رێك دەخرێنەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە