پەیامی کورد... بەرپرسی هێزەکانی ٧٠: عێراق ئەوەندە دۆخی جوان نییە پەلامارمان بدات
مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ دەڵێت، دۆخی عێراق ئەوەندە جوان نییە تاوەکوو پەلاماری ئەوان بدات، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانیش باس لەوە دەکات، جارێک پەلە ناکەن و بڕیار لەسەر ئەوە نادەن.
مستەفا چاوڕەش سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکان بە دەنگی ئەمریکای وتووە، ئەو کاتیۆشایانەی دەهاوێژرێن لەو بۆشاییەوەیە کە لەنێوان ئەوان و حکومەتی عێراقدایە، هەتا ئێستاش هەر چاوەڕوانن و چاودێری ئەوە دەکەن بزانن ئەمانە کێن؟ ئایا داعشە؟ حەشدی شەعبییە؟ یاخود خەڵکی ترە.
سەبارەت بەو هێزەی سوپای عێراق کە هەوڵی ئەوەیاندابوو بچنە ناوچەی کۆرمۆر وتویەتی، ئەو هێزەی ڕۆژی شەممەش هاتبوون بۆ ئەو ناوچانە هاتبوون کە بۆشاییان تێدایە، پاش ئەوەی لەگەڵ پێشمەرگە یەکتریان بینی ئێستا هێزەکان گەڕاونەتەوە و بەرامبەر یەکتری نەوەستاوین، چونکە هەماهەنگییەک هەیە ناو بەناو پێکەوە کێوماڵی ئەو شوێنانە دەکەن، بەڵام ئەمەی ئێستا تازەیە شتێکە لە ڕابردوو دا نەبووە، ئەمەش هۆکاری زۆرە.
هەرچی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی هێزە عێراقییەکانە بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ ڕونیکردووەتەوە، بۆ ئێمە بۆ ئەو شتانە ئاوات بخوازین؟ خۆ عێراقیش ئەوەندە دۆخی جوان نییە پەلامار بدات، جارێک با عێراق برینی سەری خۆی چارەسەر بکات، نایانەوێت بکەونە کێشەوە لەگەڵ عێراقدا چونکە بەشێکن لەو عێراقە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە