لە ڕاگەیندراوێکی تایبەتدا بەرپرسێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەجمەدین كەریم لە ناو یەكێتی نەماوە، با هەر لە دوورەوە بڵێت ئەندامی سەركردایەتیم.
بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی " رەفعەت عەبدوڵڵا " لە چاوپێكەوتنێكدا لە کەناڵی ڕووداودا لە وەڵامی پرسیاری “ئەی دۆخی نەجمەدین كەریم چۆنە؟ خۆی دەڵێت هەر ئەندامی سەركردایەتیم، بەڵام هەندێ لەبەرپرسانتان بە یەكێتی نازانن؟”.
رەفعەت عەبدوڵڵا وتی” لەدوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، د.نەجمەدین چووە هەولێر لەكاتێكدا دەبوو بێتە سلێمانی، بەوەش خۆی یەكلایی كردەوە كە چییە و ئێستا د.نەجمەدین یەكلایی بووەتەوە و لەناو یەكێتی نەماوە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی جەختیشكردەوە” با هەر لە دوورەوە بڵێت ئەندامی سەركردایەتیم، هیچ كاریگەرییەكی نییە. ئێمە دەڵێین یەكێتی نەماوە جا وازی لە سیاسەت هێناوە یان كارێكی دیكە دەكات، ئەوە پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە