بەرپرسێكی داعش لە كەركووك دەستگیر كرا

بەرپرسێكی داعش لە كەركووك دەستگیر كرا

پەیامی کورد … بەرپرسێكی داعش لە كەركووك دەستگیر كرا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هێزە ئەمنییە عێراقییەكانەوە لە كەركووك، بەرپرسی پاڵپشتیی دارایی و لۆجیستیی داعش دەستگیر كرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لەبارەی دەستگیركردنی بەرپرسێكی داعش لە كەركووك ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و وێنەیەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، تێیدا هاتووە هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق، بەرپرسی پاڵپشتیی دارایی و لۆجستیی داعشیان لە كەركووك دەستگیر كرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە دەستگیركراوەكە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی داوا كراوە و دەستگیركردنەكەشی دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادگا بووە.

ئاماژە بەوەش دراوە كە دوای دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستە، دانی بە بوونی چەند شوێنێكی داعشدا ناوە و یەكسەر هێزێك پێكهێندراوە و لەسەر زانیارییەكانی توانراوە دەست بەسەر مۆڵگەیەكی داعشدا بگیرێ و پاشان مۆڵگەكە كە هەندێ شتومەكی تێدابوو، تێكدرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە