لەتیف شێخ عومەر، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی دەستیلەکارکێشایەوە و دەڵێت ، دەستلەکارکێشانەوەکەم قبوڵبکرێت یان نا من واز لە پۆستی بەرپرسی مەڵبەند دەهێنم.
سەبارەت بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لەتیف شێخ عومەر رایگەیاند: "هیچ هۆکارێکی سیاسی لەپشت دەستلەکارکێشانەوەکەم نییە ، تەنیا ئەوەنەبێت من چوارساڵە بەرپرسی مەڵبەندی 1ی یەکێتی نیشتمانی کوردستانم لە سلێمانی و دەمەوێت لەوبەرپرسانەبم کە خۆم دەستلەکاربکێشمەوە".
لەتیف راشیگەیاند: "من لای خۆمەوە بڕیارمداوە ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەکەم قبوڵبکرێت یان نا من واز لە پۆستی بەرپرسی مەڵبەند دەهێنم".
دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی بەتۆمەتی کارکردن بۆ لیستی دیکە 13 جێگری بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامی کۆمیتەی لە رێکخستنەکانی یەکێتی دەرکردن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە