پەیامی کورد ... بەپرسانی ئەمریکا جەختیانکردەوە، ڤیرووسی کۆرۆنا بەدەرکەوتنی خۆر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ڕادەی شێ لاوازدەبێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، وەک ئاماژەیەک بۆ لاوازبوونی توانای گواستنەوەی کۆرۆنا لەم مانگەدا، ڤیلیام برەیان بەڕێوەبەری بەوەکالەتی بەڕێوبەرایەتی زانست و تەکنۆلۆجیا لەوەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ ی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەکۆشکی سپی رایگەیاند، ڤیرووسی کۆرۆنا بەدەرکەوتنی خۆر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و رادەی شێ لاوازدەبێت.
بریان ووتیشی، لەکاتی رووبەرووبوونەوەی لەگەڵ خۆردا ڤیرووسەکە بەخێرایی دەمرێت.
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەکی دیکەش، ڤیرووسی کۆرۆنا هەمان تایبەتمەندی نەخۆشییەکانی دیکەی کۆئەندامی هەناسەدانی وەک ئەنفلۆنزا هەیە و لەکەشو هەوای گەرمدا توانای گواستنەوەی لاوازدەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، توێژەرانی تەندرووستی پرسیاری ئەوەیان لادرووستبووە کە بۆچی کۆرۆنا لەکەش و هەوای گەرمی ووڵاتێکی وەک سەنگافورەدا هێشتا هەر کوشندەیە.
ترامپیش لەوبارەیەوە قسەی کرد و رایگەیاند، هەرچەندە چەند توێژینەوەیەک ئەوەیان سەلماندوە کە ڤیرووسەکە لەکەشو هەوای گەرمدا لاوازدەبێت، بەڵام پێویستە بەوریاییەکی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەکان بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە