بەرپرسی گشتی هەواڵگری هێزی فەرماندەیی پێشمەرگە " زێرەڤانی " زانیاری دەربارەی گەڕانەوەی ئەو هیزانە دەدات

بەرپرسی گشتی هەواڵگری هێزی فەرماندەیی پێشمەرگە " زێرەڤانی " زانیاری دەربارەی گەڕانەوەی ئەو هیزانە دەدات

پەیامی کورد    ...    بەرپرسی گشتی هەواڵگری هێزی فەرماندەیی پێشمەرگە " زێرەڤانی " زانیاری دەربارەی گەڕانەوەی ئەو هیزانە دەدات 

بەرپرسی هەواڵگری گشتی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئاماژە بە هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و پاسەوانی سنوور دەكات لە سنوورەكانی كوردستان و، روونكردنەوەش لەسەر جێگیركردنی هێزی زێرەڤانی دەدات لەو سنوورانە، پێشی وایە دەبێت هێزی پێشمەرگە لە ناوچە كێشەلەسەرەكانیش رۆڵیان هەبێت.

لیوا بەهجەت سێلكی، بەرپرسی هەواڵگری گشتی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ووتی : "هێزەكانی پاسەوانی سنوور پێشتریش لە سەر سنوورەكان بوون و بارەگایان هەبووە، راستە سەر بە مەركەزن، بەڵام كوردن و هەماهەنگیی تەواو هەیە لە نێوان هێزەكان و تازە نین، كە لە ٢٠٠٤ ـەوە لێرەن و شتی واش نییە كە دەگوترێ گوایە سوپای عێراق هاتووە".

سێلكی گوتیشی: "هێزی زێرەڤانی بەر لە شەڕی داعش لەو سنوورانە هەبوون، بەڵام لەبەر شەڕی داعش هێزەكان كەم كرانەوە، وەلێ ئێستا بەپێویست دەزانرێت ئەو شوێنانەی كە هەستیارن و گرنگن و تایبەتمەندییان هەیە، دووبارە پێشمەرگەیان لێ جێگیر بكرێت، چونكە وەك دەیبینین پێكدادان لە نێوان توركیا و پەكەكەدا هەیە و خاكی كوردستان لەلایەن هەردوولاوە پێشێل دەكرێت".

دەشڵێ: "پاسەوانی سنوور فەرمانیان لە بەغداوە بۆ دێت، بەڵام بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی كوردستان هیچ شتێك ناكەن بە تایبەت وەزارەتی ناوخۆ و پەیوەستیشن بەو ئەركەوە و رێنمایی لە وەزارەتی ناوخۆ وەردەگرن، ئەو هێزانەی ئێمەش كە چوونەتە ئەوێ، زیاتر بۆ پاراستنی ناوچەكەیە".

لیوا بەهجەت ئەوەشی خستەروو: "ئەو شوێنانەی دوای 16ی ئۆكتۆبەر چۆڵ كراون، تائێستا بارەگای پێشمەرگەیان لێ نییە و پێشمەرگە رۆڵی لەو شوێنانە نییە، تەنیا ئەو شوێنانە نەبێت كە لە سنووری كوردستانن، راستە كۆبوونەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە بۆ هەماهەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەڵام چاوەڕوانی دەرئەنجامین و بوونی پێشمەرگەش گرنگیی زۆری هەیە لەو شوێنانە، چونكە دوای كشانەوەی پێشمەرگە لەو سنوورانە، داعش چالاك بووەتەوە و نەتەوەی كورد لەوێ بوونەتە قوربانی، خۆ ئەگەر پێشمەرگە بگەڕێتەوە، ماف و ژیانی هاووڵاتیان دەپارێزرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە