کۆڵبەرێکی سەردەشتی کە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندارکرابوو، گیانی لەدەست دا

کۆڵبەرێکی سەردەشتی کە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندارکرابوو، گیانی لەدەست دا

پەیامی کورد.. کۆڵبەرێکی سەردەشتی کە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندارکرابوو، گیانی لەدەست دا

ئاراس محەممەدپوور تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەردەشت کە هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم ئاراس محەممەد پوور تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و سک و گورچیلەی لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە ئاراس محەممەد پوور ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١ی خەرمانان (٢٣ی ئاگۆست) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە