کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت، کە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کودرستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر (٢٦) پلە و نزمترینیش (١٥) پلە دەبێت، لە سلێمانی (٢٥) پلە بە (١٣) پلە دەبێت، دهۆک (٢٤) بە (١٢) پلە دەبێت، کەرکوک (٢٨) پلە بە (١٨) پلە دەبێت.
کەشناسی پێشبینی ئەوەشی کردووە، کە سبەینێ (١٤)ی ئایار، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر (٢٧) پلە و نزمترینیش (١٥) پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی (٢٦) پلە بە (١٢) پلە دەبێت، دهۆک (٢٥) بە (١١) پلە دەبێت، کەرکوک (٢٩) پلە بە (١٩) پلە دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە