بەریتانیا هاوکارییە سەربازییەکانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامی پێدەدات

بەریتانیا هاوکارییە سەربازییەکانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامی پێدەدات

پەیامی کورد  ...  ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لە هەولێر لەگەڵ شاندی لەشکری و سیاسی ووڵاتی بەریتانی کۆبووەوە . شاندی بەریتانی ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەیان بۆ هاوکاری و پشتیوانی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامن .

شاندەکەی بەریتانیا کە پێکهاتبوو لە شیرەتکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ژێنراڵ جۆن لۆمییەر و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جۆن ویڵکس و چەند دیپلۆمات و فەرماندەیەکی سەربازی .

لە کۆبوونەوەکەدا کۆتا بارۆدۆخ و ڕەوشی کوردستان ، عێراق و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس کرا و ئاماژەی پێدرا و هەروەها پەیوەندی نێوان هەولێر و بەریتانیا و هەروەها چوونیەتی بەرفراوانتر کردنی پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هەردوو لا قسەی لە سەر کرا .  

مەسروور بارزانی گرینگی ئەو هاوکارییانەی کە بەریتانیا داویەتی و دەیداتە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بۆ پەروەردەکردن و هاوکاری کردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت .

ژینراڵ لۆمییەر لە کۆبوونەوەکەدا ووتی : بەریتانیا دەیەوێ ئامادەیە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرفراوانتر بکات و بە تایبەتی لە بواری پەروەردەکردنی هێزی پێشمەرگەدا .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە