حکوومەتی بەریتانیا بڕیاریدا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی ڕووسیادا سڕبکات و دیپلۆماتکارەکانی ئەو وڵاتەش لە لەندەن دەربکات.
تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەرتانیا لەمیانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕای گەیاند: "گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی رووسیا دەستی هەبووە لە کوشتنی سیخوڕەکەی خۆی لە لەندەن".
مەی گوتیشی: "بۆیە تەواوی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا سڕ دەکەین و 23 دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتەش لە لەندەن دەردەکەین".
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو، بەریتانیا بەشداری مۆندیالی 2018 ناکات کە وابڕیارە ئەم هاوینە لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەبچێت.
باڵیۆزخانەی رووسیا لە لەندەن رەخنەی لە بڕیارەکەی بەریتانیا گرت و رایگەیاند: "بڕیارەکەی بەریتانیا لە شوێنی خۆیدانییە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە