پەیامی کورد … باری تەندروستی کۆڵبەرێکی کورد ناجێگیرە
باری تەندروستی کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان کە حەوتووی ڕابردوو لە سنووری نەوسوود بەربوویەوە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، باری تەندروستیی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی شوانکارە سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی “حوسێن سەلەکانی’ تەمەن ٥١ ساڵ کە پێنج ڕۆژ پێش لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بەربوویەوە و سەری بە سەختی بریندار ببوو، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەلەکانی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕاگەیاند: “ حوسێن سەلەکانی ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ”ئیمام ڕەزا”ی کرماشان کراوە و لەئێستادا باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە”.
حوسێن سەلەکانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٧ی سێپتامبری ٢٠٢١) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە هەلدێرێکەوە بەر بوویەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە