نووسەرێک لە ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەمریکدا، باس لەوە دەکات، هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆکایەتی عێراق، بۆ ڕێگر بوون لە دابەشبوونی ئەو ووڵاتە.
ڕێناد مەنسوور، توێژەر و نووسەر لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی " واشینتۆن پۆست " ڕایگەیاندووە، بەرهەم ساڵح لە هەڵمەتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا دوورەپەرێز بوو و ڕۆڵێکی چالاکی نەبوو.
ڕێناد مەنسوور هەروەها ڕایگەیاندووە، بەلای عێراقییەکانەوە هەڵبژاردنی کەسێک، کە پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بکات باشترە لەوەی کەسێک هەوڵێکی زۆری دابێ بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
ئەو توێژەرە ئاماژە بەوەش دەکات، کە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ”بیرۆکەیەکی خراپ بوو“، بۆیە عێراقییەکان بۆ ڕێگە گرتن لە دابەشبوونی عێراق، ئەویان بە سەرۆک کۆمار هەڵبژارد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە