پەیامی کورد ... بڕیارنامەی نوێی وەزراەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەی هاتن و چوون
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێم راگەێندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دەسەڵات دەدرێتە پارێزگاكان بۆ ئاساییكردنەوەی هاتووچۆی نێوان شارەكانی هەرێم.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیانی ژمارە ٤٨ ی تایبەت بە رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا ١٧ بڕیاری نوێ راگەیاندووە.
بەپێی یەكێك لە بڕیارەكان، بە رەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان بە مەبەستی ئاساییكردنەوەی هاتووچۆكردن لە نێوان پارێزگاكا و ئیدارە سەربەخۆكان و رێكخستنی هاتوچۆكردن لە نێوان ئەو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیانەی هاوسنورن لەگەڵ پارێزگاكانی عیراق.
راشیگەیاندووە، دەروازە سنوورییەكانی پەروێزخان، سەرزێری، سەیرانبەن، كێلێ، تەوێڵە، پشتە و شوشمێ بە رووی گەشتیاران بە داخراوی دەمێننەوە و تەنها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی كراوەدەبن و دەروازەكانی حاجی ئۆمەران و باشماخیش كراوەدەبن بە رووی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم كە لە ئێران گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە.
سەبارەت بە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلیش رایگەیاندووە، هاتنەوەی هاوڵاتیانی عیراقی ئاسایی دەبێت و بۆ هاوڵاتیانی بیانیش بە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت و گەشتكردنی هاوڵاتیانی عیراقی بۆ توركیا تەنها بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی، بازرگانی و خوێندن دەبێت.
باسی لەوەشكردووە، هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی كراوەدەبن بەرامبەر گەشتە ئاسمانیەكان بە پێی رێنماییە تەندروستیەكان.
لەبەشێكی تری بەیانەكەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەدراوەن كە پێویستە دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت فەرمانبەران و كرێكارەكانی پابەند بكات بە بەستنی دەمامك و جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی بە پێچەوانەوە بە بڕی ١٥٠ هەزار دینار بۆ هەر حاڵەتێك خاوەنی ئەو دامەزراوەیە سزادەدرێت.
راشیگەیاندووە، هەر كەسێك لە دەرەوەی ماڵی خۆی بە بێ دەمامك ببینرێت بە بڕی ٢٠ هەزار دینار سزای پێبژاردن دەدرێت.
دەقی بڕیارەكان:
.jpg)
.jpg)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە