بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی شارەوانی بە هۆی کارە چاکسازییەکانیەوە زیاتر لە ١٠ میلیارد دینار گەڕاوەتەوە سندووقی حکوومەت

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی شارەوانی بە هۆی کارە چاکسازییەکانیەوە زیاتر لە ١٠ میلیارد دینار گەڕاوەتەوە سندووقی حکوومەت

پەیامی کورد     ...    بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی شارەوانی بە هۆی کارە چاکسازییەکانیەوە زیاتر لە ١٠ میلیارد دینار گەڕاوەتەوە سندووقی حکوومەت

ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان گوتی، پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی شارەوانی بەردەوامە و ھەر جارەو لە سێكتەرێكدا چاكسازی دەكرێت و ئەنجامەكەشی رادەگەێندرێت . دەشڵێ، لە شارەوانی ھەولێر، تەنیا لە نوێكردنەوەی گرێبەستی خاوێنكردنەوە، زیاتر لە ١٠ملیار دینار بۆ حكوومەت گەڕاوەتەوە.

كوردۆ شابان، ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردەوامە لە چاكسازییەكان و پرۆسەی چاكسازییش درێژخایەنە و لە ھەر سێكتەرێكدا ئێمە چاكسازی بكەین، ئەنجامەكەی بۆ رای گشتی رادەگەێنن ، لە نوێترین چاكسازیشدا، چەندین مەرجی تازەمان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانە داناوە كە كاری خاوێنكردنەوە دەكەن و گرێبەستی ھەولێر بە كۆتا ھات و ئێمەش بۆمان نوێ كردنەوە، بەمەش توانرا زیاتر لە ١٠ملیار دینار بۆ حكوومەت بگەڕێتەوە، ھەر كاتێك گرێبەستی سلێمانی و دھۆكیش تەواو بێت، بۆ ئەوانیش بەپێی مەرجە تازەكان نوێی دەكەینەوە".

ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە،  لە گرێبەستە نوێكاندا چەند زۆنێكی خاوێنكردنەوە زیاد كراون و ئاستی كوالێتی پرۆسەكەش بە زیادكردن و بەرزكردنەوەی ژمارە و مۆدێلی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكان بەرز كراوەتەوە، كە بە ھۆی ئەو چاكسازییەوە، ساڵانە پارەیەكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.

شابان ئاماژەشی دا، گرێبەستی خاوێنكردنەوە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ یەك ساڵ بریتی بوو لە (٢٩،٥٨٢،٧٥٣،٤٠٠ دینار) و ئەوەی نوێ پارەكەی زۆر كەم بووەتەوە و ئێستا بۆ ماوەی یەك ساڵ بووەتە (١٩،٥٢٥،٦٧٧،٣٢٤ دینار).

دەشڵێ، لەگەڵ زیادكردنی چەندین زۆنی نوێی خاوێنكردنەوە و بەرزكردنەوەی كوالێتی پرۆسە و زیادكردنی ئامێر و ئۆتۆمبێلیش كە لە گرێبەستی كۆن نەبوونە و لە نوێكەدا ھەن، واتە جیاوازی نێوان ھەردوو گوژمەی كۆن و نوێ بۆ یەك ساڵ، زیاتر لە (١٠) ملیار دینارە و بۆ حكوومەت گەڕاوەتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، گوژمەی كۆن و نوێ، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ھەولێر، تەنیا بۆ ماوەی یەك ساڵ، بڕی نزیكەی (دوو ملیار دینار) كەم كراوەتەوە، واتە گرێبەستە نوێكان بە پارەیەكی كەمتر لە پرۆسەیەكی شەفاف لەگەڵ كۆمپانیاكانی ناوخۆ كراون و چەندین زۆنی نوێش لە سنوورەكە زیاد كراون، بە ھۆی ئەو چاكسازییەوە پارەیەكی زۆر بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێتەوە و پرۆسەی خاوێنكردنەوەش ئەكتیڤتر و فراوانتر دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە