پەیامی کورد ... بەپێی پڕۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ دۆخی خانەنشینان باشتر دەبێت
ڕاوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ووتی، پڕۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن بۆ پەسەندکردن .
دکتۆر سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ووتی: ''ئێمە وەکوو وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆمان تەواو کردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش کە تەواویان کرد ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن و خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دواتریش پەسەند بکرێت.''
دکتۆر سامی جەلال ووتیشی: ''پڕۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ بە جۆرێک ئامادە کراوە کە لە بەرژەوەندی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆدایە و دۆخیان بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە باشتر دەبێت.''
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە