پەیامی کورد ... دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمەڕاسیمێکدا دواین قۆناغی شەقامی 120 مەتری هەولێر کرایەوە کە لەلایەن هێمن گروپ و لەسەر بودجەی شارەوانی هەولێر جێبەجێکراوە.
درێژی شەقامەکە 37 کیلۆ مەترە و بەگوێرەی وتەی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکار، قەرەباڵغییەکی زۆری ئەو شارە کەمدەکاتەوە.
لەمەڕاسیمی کردنەوەی قۆناغی کۆتایی شەقامی 120 مەتری لەهەولێری پایتەخت، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە ژێرخانی هەرێمی کوردستان دەدات و تۆڕی رێگاو بانی سەرجەم شارەکانی کوردستان فراوان دەکەین.
شەقامی 120 مەتری هەولێر بەسێ قۆناغ جێبەجێکراوە و بەگوێرەی زانیارییەکان بڕی تێچوی پرۆژەکە 402 ملیۆن دۆلار بوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەشێک لەگەڕەکەکانی شاری هەولێر بەدەست نەبونی ئاوەڕۆی پێویست دەناڵێنن و لەوەرزی زستاندا گرفتی گەورەی دروستبونی لافاویان بۆدروستدەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە