بە پێی زانیارییەکان لاهۆر تالەبانی حزبێکی نوێ دادەمەزرێنێت بە ناوی (یەکێتی نیشتمانی عێراق- کوردستان) و دوێنی لاهور خۆی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ماڵپه‌ڕی (ئاراسته) كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانیش پشتڕاستی كرده‌وه.
له‌سه‌ر داوای ئێران تاقمی خیانه‌تكاران له‌ناو یه‌كێتی ناوی خۆیان گۆڕی بۆ (ڕەوتی نوێبونەوە و بونیاتنانەوە)، ئه‌م تاقمه هه‌موو ئه‌و كادیر و ئه‌ندامانه‌ی ناو یه‌كێتی له‌خۆ ده‌گرێت كه له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تیان له شاری كه‌ركوك و گه‌لی كوردستان كرد، ئێستا ده‌یانه‌وێت به ناوێكی نوێ و مژه به‌خشه‌وه خه‌ڵكی خۆیان و زونی سه‌وزی بگه‌وجێنن.
دوێنێ كارگێڕێكی مه‌ڵبه‌ندی ١ی ڕێكخستنی سلێمانی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ووتی: ڕه‌وتی خیانه‌تكارانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌یانه‌وێت پیلانه‌كانی ئێران به ته‌واوی جێبه‌جێ بكه‌ن و گه‌لی كوردستان زه‌لیلی ده‌ست پاسدار و شیعه‌ی عێراقی بكه‌ن ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی بەستنی كۆنگره‌یه‌كی گاڵته‌جاڕی بۆ هەڵبژاردنی سەركردایەتییەكی نوێ. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و به‌تایبه‌تی كاك كۆسره‌ت و یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كان ڕێگری له‌م تاقمه مافیایه نه‌كه‌ن و دووریان نه‌خه‌نه‌وه، ئه‌وه كاره‌ساتێكی دیكه ده‌خولقینن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاش ئه‌م خائینانه یه‌كێتییان تاوانده‌وه، له‌دوای ئه‌وه‌ش به‌دووری نازانم زۆنی سه‌وز و نیلی و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی وه‌ك شاری حه‌له‌ب لێبكه‌ن به‌هۆی ده‌ست تێكه‌ڵ كردنیان له‌گه‌ڵ ئیران و به‌غدا.
بە بڕیاری (باڤێڵ و شاناز و لاھور و ئاراس و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری یه‌كێتی) کۆنگرەیەکی گاڵته‌جاڕی ئەنجام دەدەن و بەیەکجاری حزبە سۆشیال دیموکراتەکەی جه‌لال تاڵه‌بانی دەکەنە حزبێكی سه‌ر به ئێران و سه‌ره‌تا مووچه و بودجه‌یان ده‌خرێته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و دواتر ده‌خرێته سه‌ر سوپای پاسداران.
ئەندامانی بنەماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د و جه‌نگی تاڵه‌بانی پێویست ناکات پلەکانی ڕێکخراوەی ببڕن، ئه‌وان دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی حزبن.
هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ش بییه‌وێت بچێته ناو ئه‌و حزبه‌وه پێویستە خەباتیان کردبێت و پلەکانی حزبیان بڕیبێت ئەندام پۆل دواتر ئەندام کەرت دواتر ئەندام کۆمیتە دواتر لێپرسراوی کۆمیتە دواتر کاڕگێڕ دواتر تا پلەی ئەندامی سەرکردایەتی رۆشتبێتن لە ھەمووشی گرنگتر دەبێ پێشتر مەسینە ھەڵگر و کۆیلەی ئاراس و لاهور و شاناز بوبێتن یان دژ به سه‌ربه‌خۆیی و جاشی به‌غدا بوبێتن.
ئێران له ڕێگای (قاسم سوله‌یمان)ییه‌وه پاره و سه‌یاره و چه‌كی زۆری ته‌سلیم به‌م حزبه نوێیه كردووه و ده‌بن به باڵێكی سوپای پاسداران له هه‌رێمی كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە