باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: هێرشە تاوانکارییەکەی سەر هەولێر بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل بوو

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: هێرشە تاوانکارییەکەی سەر هەولێر بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل بوو

پەیامی کورد... باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: هێرشە تاوانکارییەکەی سەر هەولێر بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل بوو

ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا بە ناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هەولێر دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی سڤیل لە هەولێر ئەنجام درا".

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەشڵێت: "پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیاریەتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیاریەتی بکرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلکارییە زەقەی سەروەریی عێراق، هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر موڵک و ماڵی کەسانی سڤیلی بێتاوان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە