پەیامی کورد... باڵیۆزی ئەمریکا: پشتگیری بۆچوونەکانی پلاسخارت سەبارەت بە هەرێمی کوردستان دەکەم
ماسیۆ تیولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، مەرج نییە ئەم بارودۆخە بۆ هەرێم بەم شێوەیە بەردەوام بێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش سەنگی مەحەک دەبێت بۆ هەرێم لەم قۆناغەدا.
ماسیۆ تیولەر لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری میری کە بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی لە شاری هەولێر ڕێک خرابوو و وتی، پشگیری بۆچونەکانی جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات کە مەرج نییە ئەم بارودۆخە بۆ هەرێم بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
وتیشی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەنگی مەحەک دەبێت بۆ دەربازبوون یان خراپتربوونی بارودۆخی هەرێم لەم قۆناغەدا.
بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوەیەکی داخراو لەگەڵ سەرۆکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بکات سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای هەرێم.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە