بازرگانێکی ئەمریکی بە سپیکردنەوەی پارە بۆ تاران تاوانبار کرا

بازرگانێکی ئەمریکی بە سپیکردنەوەی پارە بۆ تاران تاوانبار کرا

پەیامی کورد     ...     بازرگانێکی ئەمریکی بە سپیکردنەوەی پارە بۆ تاران تاوانبار کرا

دادگای فێدراڵی ئەمریکا، بازرگانێکی ئەمریکی بە ناوی ''کینت زانگـ''ـی بەوە تاوانبار کرد کە یەک میلیارد دۆلار پارەی بۆ ڕێژیمی ئێران سپی کردووەتەوە.

ئەم بازرگانەی خەڵکی ویلایەتی ''ئالسکا'' بەوە تاوانبار کراوە کە یەک میلیارد دۆلار پارەی نەوتی ئێرانی بە بەڵگەی ساختەی لە ووڵاتی کۆریا باشوور بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕەوانە کردووە هەتا بە دەستی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بگات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ''کینت زانگ'' بە کەڵکوەرگرتن لە فاکتۆری ساختەیی بۆ ناردنی کەرەستەی بیناسازی، بانکەکانی کۆریای باشووری هێناوەتە سەر ئەو باوەڕە کە یەک میلیارد دۆلار پارەی بلۆکەکراوی نەوتی ئێران ئازاد بکات و مووڵەتی ناردنی ئەو پارەیەی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وەرگرتووە.

ئەم بازرگانە کە لە کۆریای باشوور زیندانی کراوە و دانی بە تاوانی خۆیدا ناوە، بڕیار بوو لە مانگی مارسدا ئازاد بکرێت، بەڵام دادستانی ئەمریکا دەڵێت کە ناوبراو هەتا سزایە چەندین ملیۆن دۆلاریەی نەدات، هەر لە زینداندا دەبێت.

هەروەها دادستانی ئەمریکا داوای ڕادەستکردنەوەی ''کینت زانگـ''ـی بۆ ئەمریکا و لیپرسینەوەی دووبارەی کردووە.

هەروەها ئەمریکا دیهەوێت شێوەی کەڵکوەرگرتن لە حیسابە ساختەییەکان و بابەتی شەفافییەتی دارایی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە لە ڕێگای ئەو ووڵاتەوە پارە بۆ ئێران دەنێردرێت، تاوتوێ بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە