پەیامی کورد … گەورەترین بازاڕی مەهاباد ئاگری گرت
شەوی ڕابردووگەورەترین بازاڕ لە مەهاباد سووتا و زیانێكی زۆری بە دووكاندارەكان گەیاندو تیمەكانی بەرگری شارستانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە.
بەگوێرەوی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان،شەوی ڕابردوو ئاگرێك لە بازاڕی كەلوپەلی بیانی مهاباد كە بە گەورەترین بازاڕی ئەو شارە دادەنرێت كەوتەوەو بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی بریندرابوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراوان.
هەر بەهۆی ئاگرەكەوە بەشێكی زۆری دووكانەكان و كەلوپەلی ناو دووكانەكانی ئەو بازاڕە سووتان و زیانێكی زۆری بە خاوەن دووكانەكان گەیاندو زیاتر لە ٣٠%ـی دووكانەكانی سووتاون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە