پەیامی کورد ... پەنجشێر نەکەوتووەتە دەستى تاڵیبانییەکان
تەقەى خۆشى تاڵیبانییەکان نزیک بە ٧٠ قوربانى لێ کەوتەوە
عەلی مەیسام نەزاری، ووتەبێژی بەرەی بەرگرى نەتەوەیی ئەفغانستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرەکە لە تویتێکدا ڕایگەیاند : ئەحمەد مەسعوودی کوڕی ئەحمەد شا مەسعوود لە دوایین پەیامی تویتەریدا دووپاتی کردووەتەوە کە هەرگیز واز لە شەڕکردن بۆ ئازادی و دادپەروەری ناهێنێت.
هێزەکانی تاڵیبانیش نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی هیچ ناوچەیەکی پەنجشێر بکەن. تاڵیبان دوێنێ هەینى ڕایگەیاند کە دەستیان بەسەر هەموو ئەفغانستاندا گرتووەتەوە.
چوونکە چەندین ڕۆژ بوو لە شەڕێکی سەخت بوون بۆ گرتنەوەى پەنچشێر.
بە بڵاوبوونەوەى هەواڵەکە تاڵیبانییەکان تەقەى خۆشییان کرد.
هەر لە کابۆل و بە هۆی تەقەی خۆشییەوە ١٩ کەس کوژران و ٤٩ کەسیش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە