ئاماری زیندانیان لە ئێران ٢٩ بەرابەر بووە

ئاماری زیندانیان لە ئێران ٢٩ بەرابەر بووە

پەیامی کورد … ئاماری زیندانیان لە ئێران ٢٩ بەرابەر بووە

 

ڕێژەی بەندکراوان لە زیندانەکانی ئێراندا لە ساڵی ١٩٧٩ هەتا ئێستا ٢٩ بەرابەر زیادی کردووە.

 

لە ئێراندا لە هەر ١٠٠ هەزار کەس نزیک بە ٢٩٠ کەس لە بەندیخانەکاندانە و لەو ڕێژەیە ٢٥ لەسەدی بەندکراوان کەسانێکن کە هەتا ئێستا لێپرسینەوەیان لێ نەکراوە.

 

بەپێی ڕێژەی حەشیمەت، پێش هاتنە سەرکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەر ٣٦ ملیۆن کەس نزیک بە ١٠ هەزار کەس لە بەندیخانەکاندا بوونە.

 

ڕێژەی حەشیمەتی ئێران لە سەرەتای ساڵی ٥٧ هەتا ئێستا ٢ بەرابەر زیادی کردووە. ئەگەر ڕێژەی بەندکراوانی ئێران بەپێی حەشیمەت حیسێب بکەین ڕێژەی بەندکراوان دەبایە دوو بەرابەر زیادی کردبا و نزیک بە ٢٠ هەزار کەس لە بەندیخانەکاندابان؛ لە حاڵێکدا ڕێژەی بەندکراوان ٢٩ بەرابەر زیاد بووە.

 

بەپێێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی زیندانیان؛ لە ئێراندا نزیک بە ٢٩٠ هەزار کەس بەندکراوی "سابت" هەیە و ساڵانە نزیک بە ٦٥٠ هەزار کەس ئەگەر بۆ ڕۆژێكیش بێت دەڕۆنە بەندیخانە؛ لە حاڵێکدا دەفرایەتی فەرمی بەندیخانەکانی ئێران ٨٨ هەزار کەسە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە