پەیامی کورد ... کوژرانی سێ چەکداری حەشدی شعبی لە کەرکووک
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ئەیلوول، ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، کە هێرشەکە کراوەتە سەر بازگەیەکی حەشدی شەعبی لە نزیک گوندی سامی عاسی لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، چەکدارێکی داعش و سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە