پەیامی کورد ... بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سهڵاحهدین بههادین کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین بههادین
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی، پیرۆزبایی لە بەڕیزتان و سەرکردایەتی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەم.
ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری یەکگرتووی ئیسلامی و هەموولایەنە كوردستانییەکان لە پێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/29
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە