سەردار حاجی زادە : ئێمە ئیتر بووین بە زڵهێزی جیهانی و ئەمریکا زاتی نییە هیچ هەوڵێک لە دژی ئێمە ئەنجام بدات .

سەردار حاجی زادە : ئێمە ئیتر بووین بە زڵهێزی جیهانی و ئەمریکا زاتی نییە هیچ هەوڵێک لە دژی ئێمە ئەنجام بدات .

پەیامی کورد     ...    سەردار حاجی زادە : ئێمە ئیتر بووین بە زڵهێزی جیهانی و ئەمریکا زاتی نییە هیچ هەوڵێک لە دژی ئێمە ئەنجام بدات .

سەردار ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و بۆشائیگەری سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند : ئێران لەمەوبە دوا زڵهێزە و لە دوای هاوێشتنی سەرکەوتووانەی مووشەکە سەتەلایتییەکەی چیتر ئەمریکا و باقی زڵهێزەکانی دیکە زاتی ئەوەیان نییە هیچ جۆرە هەوڵێک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدەن .

لە ووتەکانی خۆیدا سەردار حاجی زادە هەروەها دەڵێ کە مانگی دەستکردی سەربازی نوور لە دوای ئەوەی کە لە مەداری گۆی زەوین دا جێگیر بوو لەمەوبەدوا بەسەر ئەمریکاوە و باقی ووڵاتانی دیکە کە گەمارۆ و ئابلۆقە ئاسمانییەکانیان بە سەر فڕۆکەگەلی ئێرانی دا داخرابوو تێپەردەبێت .

لە حاڵێکدا کە فەڕەنسا  و بەریتانیا هاوێشتنی تاقیکردنەوەی ئەم دواییەی مووشەکی ئێرانی بە جێگای نیگەرانی بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە و جیهان ناو برد ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هاوێشتنی ئەم دواییەی مووشەکی مانگی دەستکردی ئێران نیشاندەری هیچ جۆرە هەڕەشەیەکی سەربازی لە لایەن ئەو ووڵاتەوە نییە و ئەوەی ئێران بە مانگی دەستکردی ناو دەبات گرینگییەکی زیاتر لە یەک " وێبکام " ی سەرلێشێواو و سەرگەردان لە بۆشایی ئاسمان دا نییە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە